ڕۆژەڤ

– کاتژمێر ٩:٣٠ لەبەردەم بیناى ئەنجومەنی وەزیران لە شارى هەولێر گردبونەوەیەک لەلایەن دەرچوانی زانکۆکان، کە کوڕ و کچی ئەنفالکراون داوا دەکەن دابمەزرێن ئەنجام دەدرێت.

– کاتژمێر ١١:٣٠ لەبەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، پارێزەرانی دۆسیەی تێرۆری قادر قادری کادیری حزبی دیموکرات، لەبارەی دواین دانیشتنی دادگا و بڕیاری کۆتایی لەوبارەوە زانیاری دەخەنەڕوو.

– کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەرۆى ئەمڕۆ بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەى رانیە گردبونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.

– كاتژمێر ١٠ پۆلیسی ژینگە و دارستانی سۆران نزیكەی ١٠٠ جۆر ئاژەڵی كێوی، كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ڕاوكراون دەخاتەوە ناو ژینگە و سروشت.

– کاتژمێر ١١ ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەبارەى هێرشەکانى دەوڵەتى تورک و ڕژێمى ئێران بۆسەر هەرێم کۆدەبێتەوە.

 

Comments are closed.