ڕۆژەڤ

– کاتژمێر ١٠:٠٠ لە سلێمانی و کەلار و هەڵەبجە خۆپیشاندانی موچەخۆران و مامۆستایانی ناڕازی دژی بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئەنجام دەدرێت.

– یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە گەرمیان لە ژێر ناونیشانی ئافرەت لە نیو گەمەی ئایدۆلۆژیا سیمیناریک ساز دەکات.

– کاتژمێر ٩:٠٠ لەناو نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی، بەئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تەندروستی و لایەنەپەیوەندی دارەکان یەکەی  فریاکەوتنی خێرای جەڵدەی مێشك دەکرێتەوە کە لەعێراق و هەرێمی کوردستان تاکە سەنتەردەبێت.

– کاتژمێر ۹:۳۰ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وپزیشکانی نەشتەرگەری دەبێت کەنەشتەرگەرییەکی تایبەت و کەم وێنە لەنەخۆشخانەی شار ئەنجامدەدرێت.

 

Comments are closed.