دووشەممە, 19 ديس 2016 – 18:28
ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا
له ئێستادا له سنوری ناوچه‌ی هه‌ورامان که شاره‌دێی بیاره و ته‌وێڵه و نزیکه‌ی 30 گوند ده‌گرێته‌وه، له هه‌ندێک ناوچه‌دا زیاد له 15 سانتیمه‌تر به‌فر باریووه و به‌فر ناوچه‌که‌ى سپى پۆش کردووه.
به‌هۆی هه‌ڵکه‌وته‌ی شوێنی جوگرافی ناوچه‌ی هه‌ورامان ساڵانه به‌فر و بارانێکى زۆرى لێده‌بارێت، هاوکات له وه‌رزره‌کانی به‌هار و هاوینیشدا به‌هۆی له‌باری که‌ش و هه‌واکه‌یه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌شتیاران و هاوڵاتیان ڕوو له ناوچه‌که ده‌که‌ن.
له ئێستادا به‌فرێکى زۆر له هه‌ورامان باریوه و له‌باره‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکی نه‌خوازراو و به ده‌مه‌وه‌چونی هاوڵاتیان له کاتی به‌ستنی ڕێگاکاندا به‌هۆی به‌فره‌وه، حه‌مید بارام به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بیاره‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژنیوز وتی: “به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌که ئیدارییه‌کان و سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی بیاره و ته‌وێڵه و به به‌کارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ی که تایبه‌تن به پاککردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌کان، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و به درێژایی ئه‌مڕۆش له ئه‌رکدا بوین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، خۆشبه‌ختانه توانیومانه که ڕێگا و بانه‌کان به کراوه‌یی بهێڵینه‌وه‌و هیچ گرفت و ڕوداوێکی نه‌خوازراو دروست نه‌بێت.
ک.ک