سێشەممە, 20 ديس 2016 – 22:43
ڕۆژنیوز ـ شۆڕش و کاروان
له شارى سلێمانى چالاکییه‌ک بۆ هاندانى خه‌ڵک بۆ پاراستنى ژینگه به‌ڕێوه‌چوو، که له‌لایه‌ن (ڕێکخراوى سروشتى کوردستان) و به هاوکارى (تۆڕى زه‌وى) ڕێکخرابوو، هه‌روه‌ها گه‌نجانى (پارێزه‌رانى ژینگه)ش به‌شداریان کرد.
ئه‌مشه‌و له ماجدى مۆڵ له شارى سلێمانى، کۆتایى به چالاکییه‌کى ژینگه‌یى هات، که ماوه‌ى سێ شه‌و بوو به‌رده‌وام بوو، له چالاکییه‌که‌دا پێشه‌نگایه‌کى فۆتۆگرافى و فیلمى ئه‌نیمه‌یشن و کورته فیلم له‌سه‌ر پاراستنى ژینگه خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها نامیلکه‌یه‌کیش له‌سه‌ر ژینگه و مه‌ترسییه‌کانى پیسبوونى ده‌درا به سه‌ردانیکارانى چالاکیه‌که.
تریفه فه‌ره‌یدون، جێگرى لێپرسراوى لقی سلێمانى ڕێکخراوى سروشتى کوردستان به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: ڕێکخراوى سروشتى کوردستان به هاوکارى تۆڕى زه‌وى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان ڕاگه‌یاند بۆ ماوه‌ى سێ شه‌و، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که مه‌ترسیه‌کانى پیسبوونى ژینگه بخه‌ینه‌ڕوو.
ڕاشیگه‌یاند: هاوڵاتیان به شێوه‌یه‌کى زۆر باش پێشوازیان له هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان کرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین گه‌نج له‌م سێ شه‌وه‌دا هاوکاریان کردین و به‌شداربوون له‌گه‌ڵمان خۆبه‌خشانه.
هه‌روه‌ها ساڵح ڕه‌حمان، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى تۆڕى زه‌وى به ڕۆژنیوزى وت: ئامانج له‌م چالاکیه‌ى ئێمه وه‌کو تۆڕى زه‌وى، که له کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو و چالاکوانى ژینگه‌یى و شاره‌زاى بوارى ژینگه پێکدێن، ئه‌وه‌یه که ئه‌و نه‌هامه‌تیانه نیشان بده‌ین که به‌سه‌ر ژینگه‌دا هاتوون.
وتیشى: ئێمه له ڕێگه‌ى وێنه و ڤیدیۆوه ئه‌و کاره‌سه‌تانه نیشان ده‌ده‌ین که به‌سه‌ر ژینگه‌دا هاتووه، ده‌مانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و په‌یامه بده‌ین به تاک که پاراستنى ژینگه ئه‌رکى هه‌موومانه، هه‌روه‌ها پیسبوونى ژینگه‌ش زیانى بۆ هه‌موومان هه‌یه.
هه‌ر له چالاکیه‌که‌دا بره‌و باڵا فه‌ره‌ج، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى یانه‌ى پارێزه‌رانى ژینگه له زانکۆى ئه‌مریکى، به ڕۆژنیوزى وت: سه‌ره‌تا سوپاسى ڕۆژنیوز ده‌که‌م بۆ ڕووماڵکردنى ئه‌م چالاکیه، ئامانجى ئێمه ئه‌وه‌یه که تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه زیاتر وشیار ببنه‌وه له‌سه‌ر پاراستنى ژینگه، بۆئه‌وه‌ى ژینگه‌که‌مان بپارێزین.
ئه‌وه‌شى وت: له ئێستادا ژینگه‌ى کوردستان ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌کى زۆر بۆته‌وه، پێویسته ئێمه وه‌کو چینى خوێندکار به خۆبه‌خش کار بکه‌ین بۆ پاراستنى ژینگه و خزمه‌تى ژینگه‌ى وڵاته‌که‌مان بکه‌ین.
ک.ک