ڕۆژنیوز- کۆیە
ئەمڕۆ بەشێک لە دەرچوە یەکەم، دووەم و سێیەمەکانى زانکۆی کۆیە لەبەردەم دەرگای سەرەكی زانكۆكەیان گردبونەوە و تێیدا داوایانکرد، حکومەتى هەرێمى کوردستان دایان بمەزرێنێت.
ئەمڕۆ بەشێک لە دەرچوە یەکەم، دووەم و سێیەمەکانى زانکۆی کۆیە لەبەردەم دەرگای سەرەكی زانكۆكەیان گردبونەوە.
ئەو دەرچوانەى زانکۆ ئاماژە بەوەشدەکەن، ژمارەیان نزیکەى ٥٠٠ خوێندکارە و داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دامان بمەزرێنێت، چونکە ئەوە بە مافى سەرەتاى خۆمان دەزانین.
دەشڵێن، حكومەت ئەوەى هەیە ئێمە دابمەزرێنێت، بەڵام وەزارەتى پەروەردە و خوێندنی باڵا نیەتی ئەوەى نیە، چونکە دەسەڵات نایەوێت هاوڵاتیان هۆشیار و خوێندەوار بن بە بەمەبەست هەوڵی خراپكردنی سیستەمی پەروەردە دەدات .
جێگەى ئاماژەیە، بەپێى ئامارەکان نزیكەی دە هەزار دەرچووی یەكەم، دووەم و سێیەمى زانکۆکان لەهەرێمی كوردستان هەن و چەندین جار بە مەبەستى دامەزراندیان گردبونەتەوە، بەڵام حکومەت وەلامى داواکارییەکانیان ناداتەوە.
ئ.م
Comments are closed.