گەرمیان
ماوەی سێ ساڵە دوو هاوژین کافێیەک لە کەلار بەڕێوە دەبەن، بە خواردنە جیاواز و دەگمەنەکانیان سەرنجی هاوڵاتییانی شارۆچکەکەیان ڕاکێشاوە و دەڵێن: بەهۆی کەشی شوێنەکەمان زۆرینەی میوان و سەردانیکارەکانیان ژنانن.
ئاری کەریم و سارا عوسمان دوو هاوژینن، بۆ بژێوی ژیانیان ماوەی سێ ساڵە کافێی (A&s) بەڕێوە دەبەن، لە ناو بازاڕی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و بۆ یەکەمجار چەندین جۆری شیرینیان هێناوەتە شارۆچکەکە، هاوڵاتیانیش ڕۆژانە بەڕێژەیەکی زۆر سەردانی کافێەکە دەکەن.
ئاری کەریم، تەمەنی ۳٥ ساڵە و ماوەی سێ ساڵە، لەگەڵ سارای هاوژینی کافێی (A&s) بەڕێوە دەبەن، بەیانیان لە کاتژمێر ٩:٠٠ـی بەیانی بۆ ١١:٠٠ـی شەو، کافێکەیان کراوەیەوە بە ڕووی هاوڵاتییاندا، هۆکاری کردنەوەی ئەم کافێیەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە پێشتر هیچ کافێیەکی خێزانی نەبووە لەناو بازاڕی کەلار.
ئاری کەریم وەک خۆشی دەڵێت: لە کافێکە ستافێکی هەشت کەسی کار دەکەین و لە تەواوی شارەکانی کوردستان هاوڵاتییان سەردانمان دەکەن، خواردنەکانیشمان شیرینییە لەگەڵ خواردنەوەی سارد و گەرم و زۆرینەی خواردنەکانیشمان هی وڵاتە ئاسیاییەکانە.
سارا عوسمان، دەرچووی زانکۆیە و دوای دەرچوونی لە زانکۆ، بیر لە کاری سەربەخۆ دەکاتەوە لەگەڵ هاوژینەکەی، ئەوەی لە خەیاڵی ئەو دوو هاوژینە بوو کردیان بە ڕاستی و ئێستا خاوەنی کافێیەکی بەناوبانگن، بەهۆی ئەوەی وەک دوو هاوژین پێکەوە کار دەکەن، دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و تایبەتمەندییەکیشی بە کافێکە داوە، هەروەها بەهۆی ساراوە ژنان زۆر ڕوو لە کافێکە دەکەن و سەرکەوتوو بووە.
سارا وەک خۆشی دەڵێت: هەوڵمانداوە خواردنی جیاواز بێنینە کەلار و دەنگدانەوەی هەبێت، خواردنەکانمان (کونافە، کریپ، قاوە، بابڵتی و ساردەمەنی فرێش)ە، هاوڵاتییان داواکاریی زۆریان لەسەری هەیە، چونکه هەندێکیان تەنها لای ئێمە هەیە، هەروەها گرنگه ژنان کاربکەن و تەنها پشت بە خۆیان ببەستن.
ش. ئـ
Comments are closed.