ڕۆژەڤ

  • ئەمڕۆ ٣ـی ئادار کاتژمێر ٥:٠٠ـی ئێوارە، لە هۆڵی سینەما سالم بەڵگە فیلمی “کچەی شاخ” نمایش دەکرێت، کە باس لە خۆڕاگری ژنێکی کورد دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە.

 

  • کاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانی لە بەردەم “بانکە کۆنەکە”، ڕێکخراوی ڕزگاربوانی چەکی کیمیایی هەڵەەستن بە واژۆ کۆکردنەوە بۆ جێبەجێ کردنی یاسای ژمارە (٣٥)  کە لە ساڵی ٢٠١٣  دەرچووە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی هەڵەبجە، لەگەڵ عەرەبە شیعەکانی ئۆردووگای ڕەفحا، لە کاتێکدا بۆ ئەوانەی ڕەفحا جێبەجێکراوە بەڵام بۆ هەڵەبجە نەکراوە.

 

  • ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٠٠ـی پاشنیوەڕۆ لە ئەمنە سوورەکە، گرووپی هونەری کوردستان، نۆیەمین پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری خۆی، لە ژێر ناوی “گوڵە نێرگز” بە هاوکاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان-بۆردی پیشەییەکان، دەکاتەوە

 

  • ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ـی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی (بەبۆنی سێو شەهیدبووین…بە ڕەنگی هەنار ژیاینەوە) ساز دەکرێت.

 

  • پەدەکە بەناوی هێزی پاسەوانی سنوورەەوە هێزەکانی بردووەتە سەر سنووری باکوور و باشووری کوردستان.

 

  • چالاکییەکانی تایبەت بە ٨ـی مارس دەستیان پێکردووە.

 

  • کاردانەوەکان سەبارەت بە بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران و یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان

 

  • ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

 

  • ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

 

  • هەڵمەتى ئازادیى جەستەى ڕێبەر ئۆجالان لە ناوچە جیاوازەکانى کوردستان و جیهان بەردەوامە.

 

  • پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

 

  • بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

 

  • ئەمڕۆ ١٣١ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

 

  • لە دوای هەڵبژاردنی ئەردۆغانەوە، بەهای لیرە بەردەوامە لە دابەزینی زیاتر.

 

  • جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.