پەدەکە بایکۆتى هەڵبژاردنی کرد تا دەرفەت بداتە هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک

پەدەکە بایکۆتى هەڵبژاردنی کرد تا دەرفەت بداتە هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک

پەدەکە بە فەرمی بڕیاریدا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان نەکات، ئەوەش بۆ دەرفەتدان بە دەوڵەتى داگیرکەری تورک تا ئەو پیلانگێڕییەى بەدەستیەوەیەتى بە هاوبەشی جێبەجێی بکەن.

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پەدەکە بەسەرۆکایەتى بارزانى کۆبوونەوەى خۆی ئەنجامدا و تێیدا ڕایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمی کوردستان ناکات و ئەگەری کشانەوەشیان لە پڕۆسەى سیاسی عێراق هەیە.

بەپێی زانیارییەکان ئامانجی پەدەکە لەم بڕیارەی ئەوەیە کە لەگەڵ دەوڵەتى داگیرکەری تورک بە هاوبەشی پیلانگێرییەکەیان جێبەجێ بکەن کە داگیرکردنى زیاتری خاکی هەرێمی کوردستانە.

بەپێی چەند زانیارییەک کە دەست ئاژانسی ڕۆژنیوز کەوتووە، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتى ماوە بەسەرچووی هەرێم(پەدەکە) لە بەغدا بە نهێنی چاوی بە هەریەک لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و یەشار گولەر وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکى دەزگای میتى تورک، تێیدا گفتوگۆی چڕیان لەسەر بایکۆتکردنی هەڵبژاردن و پیلانگێڕییەکەیان بۆ داگیرکردنى خاکی هەرێم کردوە.

لەو چاوپێکەوتنانەدا بە فەرمانى دەوڵەتى تورک پەدەکە هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمی کوردستانى بایکۆت کرد، بۆئەوەى هەردوولا ئەو پیلانگێڕییەکەى لە ئایندەدا بەدەستیانەوەیە و لە ئێستاوە دەستیان پێکردوە جێبەجێی بکەن.

هەروەها پەدەکە لە ڕێگەی بایکۆتکردنى هەڵبژاردنەوە ئاڵۆزییەک لە هەرێمەکە درووست بکات، بۆ ئەوەى هەم هەڵبژاردن نەکرێت، هەم زۆرترین خاکی هەرێم داگیر بکات و کۆتایی بە ئەزموونى هەرێم بهێنن.

بە بایکۆتکردنى هەڵبژاردن پەدەکە دەرفەتێکی زێڕینی بەخشییە دەوڵەتى تورک تاکو دۆخی عێراقیش ئاڵۆز بکات.

هـ.ح

Comments are closed.