ئیسرائیل چەند خاڵێکی سەربازی سوپای سووریای بۆردوومانکرد

ناوەندی هەواڵەکان

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند خاڵێکی سەربازى سوپاى سووریاى لە شاری یەبرود، کە دەکەوێتە دوورى ٧٧ کیلۆمەتر لە دیمەشق بۆردوومانکرد، دەشڵێن، بۆردومانەکە تەنها زیانى ماددى هەبووە.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بارەی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر چەند خاڵێکی سەربازی سوپای سووریا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەیانى ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند خاڵێکی سەربازى سوپاى سووریاى لە شاری یەبرود، کە دەکەوێتە دوورى ٧٧ کیلۆمەتر لە دیمەشق بۆردوومانکرد.

 دەشڵێن، هێرشکەى ئیسرائیل بۆسەر ئەو خاڵە سەربازیانە زیانى گیانى نەبووە و تەنها زیانى ماددى بە دواى خۆیدا هێناوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە دووەمین جارە ئیسرائیل بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەکات، کە نزیکن لە دیمەشقی پایتەختی سووریاوە.

ڕ.ش

Comments are closed.