بەهاى دۆلار و نەوت بەرزبوونەوە و نرخى زێڕ دابەزى

ناوەندى هەواڵەکان

نرخى گرامێک زێر بە ٦٩ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى دوو هەزار دینار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٢٥٠ دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٨٤ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٢ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٩ هەزار و ٤٥ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ١٤٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٩ دۆلار و ٣٣ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى دوو هەزار دینار دابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩١ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بە بڕى ٢٥٠ دینار بەرزبوەوە بەوپێەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٣٣ لیرەى تورکى.

ئـ.م

Comments are closed.