گەریلاکانی ئازادیی وەڵامی سوپای داگیرکەریی تورک دەدەنەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بە پێی زانیارییە هەرێمییەکان، لە ئێستادا لە هەرێمی زاپ، شەڕێکی سەخت لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سوپای دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بەڕێوەدەچێت و گەریلا وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکان دەداتەوە، تا ئێستاش زانیاری نوێ بەدەست نەگەشتووە.

کەمێك پێش ئێستا، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گردی ئامێدی لە هەرێمی زاپ، وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکیان دایەوە و شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت.

بە پێی زانیارییە هەرێمییەکان، لە ئێستادا شەڕێکی سەخت لە زاپ لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سوپای دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بەڕێوەدەچێت.

هەروەها تا ئێستا زانیاریی زیاتر بەدەست نەگەشتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە قوڵایی نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لەشکرکێشی بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان کردووە و زیاتر لە ١٠٠ بنکە و بارەگای کردووەتەوە، تا ئێستاش لە لایەن سەرانی دەسەڵاتی هەرێم و عێراقەوە هەنگاوێکی ئەرێ نەنراوە و وەڵامی ئەو داگیرکارییانەوە نەدراوەتەوە.

ئەوەی، کە ڕێگرە لە بەردەم داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، تەنها گەریلاکانی ئازادیی کوردستانن و بەردەوام ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لە دژى سوپای داگیرکەریی تورک ئەنجام دەدەن.

ب. جـ

Comments are closed.