ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ نمە باران دەبارێت و پاشان کاریگەرییەکەى زیاد دەکات و هەندێ کات هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەى بە گشتى باران دەبارێت و لە شەودا کەشەکە جێگیر دەبێت.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ، نمە باران دەبارێت و پاشان کاریگەرییەکەى زیاد دەکات و هەندێ کات هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان پێنج بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى بە گشتى باران دەبارێت و لە شەودا کەشەکە جێگیر دەبێت.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢١ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە نۆ پلە دەبێت.
ئـ.م
Comments are closed.