شەوی نەورۆز لە قەندیل بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ تێپەڕی

بناری قەندیل

شەوی ڕابردوو، بە بەشداری کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، شەوی نەورۆز بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ تێپەڕیی، هاوکات گەنجانی وڵاتپارێز بە مەشخەڵی ئاگر بە سەر چیای قەندیلدا بە ڕێپێوان سەرکەوتن و جۆش و خرۆشێکی زیاتری بە ئاهەنگەکەدا.

شەوی ڕابردوو، لە گۆڕەپانی نەورۆز لە بناری قەندیل ئاهەنگی شەوی نەورۆز بەڕێوەچوو، لە ئاهەنگەکەدا کوردان بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و ڕێپێوانی بە مەشخەڵ خۆشحاڵی جۆش و خرۆشێکی گەورەیان بە شەوەکە بەخشی.

شەوی نەورۆز بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ بەڕێوەچوو، کوردان خۆشی و شادی خۆیان دەربڕیی و پەیمانی پشتگیریی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و تێکۆشان تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانیان نوێ کردەوە.

هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی وڵاتارێزی کوردستان، بە  مەشخەڵی ئاگر بە ڕێپێوان بە سەر چیای قەندیلدا سەرکەوتن و درووشمی” بژی سەرۆک ئاپۆ” یان دەوتەوە.

بەڕێوەچوونی ئاهەنگی شەوی ڕابردوو لە کاتێدایە، کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ، ئاهەنگی گەورەی نەورۆز لە گۆڕەپانی قەندیل بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە کوردان و ئازادییخوازانی ئەنتەرناسیۆنال بەشداریی ئاهەنگەکە بکەن، به بەشداریی چەندین هونەرمەند و گرووپی هونەریی.

ب.گ

 

Comments are closed.