دیمەنی خستنەخوارەوەى چوار درۆنى دیکەى دەوڵەتى تورک بڵاوکرایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

گەریلا تیڤی دیمەنی خستنەخوارەوەی چوار لە ١٥ درۆنى تێکشکێندراوى دەوڵەتى تورکى بڵاوکردەوە، کە لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا خراونتە خوارەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ گەریلاتیڤى دیمەنى خستنە خوارەوەى چوار درۆنى دیکەى دەوڵەتى تورکى بڵاوکردەوە.

گەریلا تی ڤی دیمەنی لێدان و خستنە خوارەوە و پارچە تێکشکاوەکانی چوار فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتى تورکى بڵاوکردەوە.

 هاوکات، بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى گەریلا تى ڤى ئەو چوار درۆنەى دەوڵەتى تورک لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا خراونەتە خوارەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە بڵاوى کردەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە لە هەرێمى پاراستنى مەدیا ١٥ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورک خراوەتە خوارەوە، کە لەناوییاندا دوو فڕۆکەى جۆرى ئاکنجى هەیە، کە پێشکەوتووترین فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورکە.

ئ.م

Comments are closed.