ئەو خۆراکانە کامانەن لە پارشێودا بخورێن تینوێتى ڕۆژووانان کەم دەکەنەوە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دكتۆر کامەران ڕەسوڵ دەڵێت، چەند خواردنێک هەیە هاوڵاتییان دەتوانن لەکاتى پارشێودا بیخۆن تا لە کاتى بەڕۆژوبونییان تینویان نەبێت لەوانەش خواردنی قاپێک سەوزەی وەک خەیار، کاهوو، ڕێواس، تەماتە لە کاتی پارشێودا جەستە دەپارێزێت لە وشکبوونەوە، دەشڵێت، میوەش هەمان کاریگەری سەوزەى هەیە.

‎دكتۆر کامەران ڕەسوڵ، پزیشکى پسپۆڕى خۆراک لە نووسینێکدا ئاماژە بە چەند جۆرێکى خواردن دەکات، کە ڕۆژووانان دەتوانن لە پارشێودا بیخۆن بۆ ئەوەى لەکاتى بەڕۆژوبوونییاندا تینویان نەبێت و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

ئەو خۆراکانە کامانەن لە پارشێودا بخورێن تینیوێتى ڕۆژوانان کەم دەکەنەوە؟

یەکەم– خواردنی قاپێک سەوزەی وەک خەیار، کاهوو، ڕێواس، تەماتە لە کاتی پارشێودا جەستە دەپارێزێت لە وشکبوونەوە و ناهێڵێت بە ڕۆژ تینوت بێت و بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی قەبزی، ئاوسانی سک و ڕێگری دەکات لە زیادبوونی کێشى جەستە.

دووەم– خواردنی میوە هەمان کاریگەری هەیە بە تایبەت ئەو جۆرانەی دەوڵەمەندن بە ئاو وەک کێوی، پرتەقاڵ، لالەنگی، کاڵەک، شووتی، کێوی.

ئ.م

Comments are closed.