پزیشکێک چەند ئامۆژگاری و ڕێنماییەکى گرنگ بۆ بەربانگکردنەوە دەخاتەڕوو

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر دارا ئەحمەد دەڵێت، لەکاتى بەربانگکردندا پێش دەستكردن بە نانخواردن یەک دەنك خورما بخۆن بۆ قەرەبووكردنەوی ئەو ڕێژە شەكرەی، كە لەدەستانداوە، پاشان پەرداخێك ئاو بخۆنەوە پێش دەستكردن بە نانخواردن، دەشڵێت، ڕێژەیەكی باش لە ئاو بخۆنەوە لەنێوان نانی ئێوارە و پارشێودا.

دکتۆر دارا ئەحمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەری هەرس، جگەر، پەنكریاس، كۆڵۆن و قەڵەوی لە نووسینێکدا چەند ئامۆژگاری و ڕێنماییەکى گرنگ بۆ بەربانگکردنەوە دەخاتەڕوو، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

لەکاتى بەربانگکردندا پێش دەستكردن بە نانخواردن یەک دەنك خورما بخۆن بۆ قەرەبووكردنەوی ئەو ڕێژە شەكرەی، كە لەدەستانداوە، پاشان پەرداخێك ئاو بخۆنەوە پێش دەستكردن بە نانخواردن.

لەکاتى بەربانگکردندا سەرەتای نانخواردن بە شۆربایەكی گەرم دەستپێبكەن، چونكە گەدەتان نەرم دەكاتەوە و لە ئازاری گەدە دەتانپارێزێت پاشان زەڵاتە بخۆن دواتر ژەمە سەرەكییەكە.

كاتی بەربانگ خواردنی جیاواز بخۆن لەوانەش:-

زەڵاتە، گۆشت، ماسی، پاقلەمەنییەكان.

ڕێژەیەكی باش لە ئاو بخۆنەوە لەنێوان نانی ئێوارە و پارشێودا.

ئ.م

Comments are closed.