لە سویسرا ژنان نامەیان بۆ ئیمرالی نارد

ناوەندی هەواڵەکان

لە سویسرا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی بێریتان و لە چوارچێوەى هەڵمەتی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد” نامە بۆ ئیمرالی نێردرا.

لە کانتۆنی زوریخی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد” هەڵمەتی “١٠٠ هەزار پۆست کارت” بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرابوو، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا و بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی بێریتان نامە بۆ ئیمرالی ڕەوانە کرا.

بە مەبەستی ناردنی نامەکانیان، بە دەیان ژن لە بەردەم پۆستەخانەی زوریخ کۆبوونەوە و نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسی و ڕەوانەی دوورگەی ئیمرالیان کرد.

بەر لە چالاکیەکە دایکانی ئاشتی لەبەردەم پۆستەخانە لە لێدوانێکدا رایانگەیاند، ئازادیی ڕێبەرایەتیمان، ئازادیی گەلی کوردە، داوا لە هەموو لایەنگرانی ئازادیی و ئاشتی دەکەین، کە خاوەنداری لەم هەڵمەتە بکەن.

ب. ق

Comments are closed.