لە فەرەنسا نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆز کرا

ناوەندی هەواڵەکان

بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزوتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (تەکۆژن) لە شاری دراگینیەنی فەرەنسا نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا.

بە بەشداری نزیکەی دوو هەزار کەس لە شاری دراگینیەنی فەرەنسا، نەورۆزی کوردان بە بەشداری چەنین هونەرمەند و بە وتنەوەی درووشمەکانی “بژی سەرۆک ئاپۆ”، “بێ سەرۆک ژیان نابێت” و گوڕوتینەوە پیرۆز کرا.

هونەرمەندان پنار ئایدنلار، عومەر شەریفی و کاوە ئورکیە لە نەورۆزی دراگینیەنی فەرەنسا بەشداربوون و جۆشێکیترییان بە پیرۆزباییەکە بەخشی و پیرۆزبایی نەورۆز بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتاییهات.

ب. ق

Comments are closed.