بەسێ هۆزات: هەڵوێستی یەنەکە هێڵی وڵاتپارێزییە و پەدەکەش خیانەت

ناوەندی هەواڵەکان

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک فشارێکی زۆری خستووەتە سەر یەنەکە، بەڵام هەتا ئێستا هەڵوێستی یەنەکە وڵاتپارێزانە بووە، بەڕاستیش هەڵوێستێکی شایستە و جوان بووە، بەڵام پەدەکە هێڵی خیانەتە و خزمەت بە کورد ناکات.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێكیدا لە “بەرنامەی تایبەت”ـی کەناڵی مەدیا خەبەردا، تیشک دەخاتە سەر هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-یەنەکە لە دژی فشار و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.

بەسێ هۆزات دەڵێت: دەوڵەتی داگیرکەریی تورک فشارێکی زۆری خستووەتە سەر یەنەکە، هەوڵدەدات یەنەکەش بهێنێتە سەر هێڵی پەدەکە، ڕادەستییان بکات و لەسەر هێڵی وڵاتپاریزی دووریان بخاتەوە، هەوڵدەدات هەمووان بخاتە خزمەتی سیاسەتی قڕکەری خۆی، بەڵام هەتا ئێستا هەڵوێستی یەنەکە وڵاتپارێزانە بووە، بەڕاستیش هەڵوێستێکی شایستە و جوان بووە، بە بڕوای ئێمە یەنەکە لەسەر ئەم هەڵوێستانەی بەردەوام دەبێت و پێداگرە.

ئاماژەی بەوەشدا، سیاسەت و تێکۆشانی یەنەکە لەسەر هێڵی وڵاتپارێزیی لە کوردستان خۆشەویستیان دەکات، لە ناو کورداندا حورمەت و ڕێز بە یەنەکە دەبەخشێت، بەڵام هێڵی پەدەکە هێڵی خیانەتە، هێڵی هاوکاریی کردنی قڕکردنی کوردانە، ئەو هێڵە خزمەت بە کورد ناکات، بۆیە هێڵێکی بێ قیمەتە.

ب.گ

Comments are closed.