شەهید ئۆگور شاکار لەسەر گڵکۆکەی یاد کرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

شەهید ئۆگور شاکار لە ساڵی ٢٠١٩ دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەسەر ڕێبەر ئۆجالان، لەبەردەم دادگای کریفیلد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهید بوو، ئەمڕۆ لەسەر گڵکۆکەی یاد کرایەوە.

ئەمڕۆ لەسەر گڵکۆکەی لە گۆڕستانی نیوفریدهۆف لە نویسی وڵاتی ئەڵمانیا، ئۆگور شاکار کە لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم دادگای کریفیلد ئاگری لە جەستەی بەردا و شەهید بوو، یاد کرایەوە.

هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی جڤاکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ڕوکەن ئاکچا، نوێنەری کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) شەنگە قارەمان و ژمارەیەک کورد و هاوخەباتی ئۆگور شاکار لە یادەکەدا بەشداربوون.

لە یادەکەدا ڕایانگەیاند: “ئەو دڵسۆزیی و باوەڕیی خۆی بە ڕێبەر ئاپۆ بە سوتاندنی جەستەی بە جیهان ڕاگەیاند، بە چالاکییە قارەمانەکەی، ئیرادە و دڵسۆزیی خۆی لە تێکۆشانی دادپەروەری و ئازادیی نیشاندا، ئەرکمانە یادی بە زیندوویی بهێڵینەوە و درێژە بە تێکۆشان بدەین، ڕێگەی ئەو، هیوا و ئایدیاکانی هیچ کاتێک لەیاد ناکرێن، گیانە بوێرەکانی هاوشێوەی ئەو، هەردەم سەرچاوەی جوانی و ئیلهامە بۆ تێکۆشانمان”.

ب.گ

Comments are closed.