ناوەندی هەواڵەکان
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تروسکە ڕایانگەیاند، پاش ماوەیەک لە دابڕان بە گۆڕانکاریی و نوێکارییەوە بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە و داوا لە سەرجەم ژنانیش دەکەن بە بابەتەکانیان گۆڤارەکە دەوڵەمەندتر بکەن.
گۆڤاری تروسکە، کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی، سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، هزری و ئەدەبی تایبەت بە ژنانە لە باشووری کوردستان و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ ژمارەی لێ چاپ و بڵاوکراوەتەوە، بەم نزیکانە بە گۆڕانکاریی و نوێگەرییەوە چالاک دەبێتەوە.
دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە، لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری فەیسبووکەوە ئاگاداریی دەدەن بە سەرجەم ژنان، بەبێ جیاوازیی و لە هەموو تەوەرەکاندا دەتوانن بە نووسین تروسکە دەوڵەمەندتر بکەن و پەیوەندییان پێوە بکەن.
تروسکە یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە ژنانە لە باشووری کوردستان، کە بووە بە سەکۆ و ڕەنگ و دەنگی ژنانی ئازادیخواز، لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە بەردەوامبووە لە بڵاوکردنەوە، ئەم گۆڤارە تا ژمارە ١٠٠ بە شێوەی ڕۆژنامە دەرچووە و دوو هەفتە جارێک بڵاوبووەتەوە، لەوە بەدوا بەشێوەی گۆڤار بەردەوامی بە وەشانی خۆیداوە.
بۆ پەیوەندیکردن..
– فەیسبووک: گۆڤاری تروسکە
– ئیمەیل: [email protected]
ش. ئـ
Comments are closed.