بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەك لە موسڵ ١١ كرێكار بوونە قوربانی

ناوەندی هەواڵەكان

میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەك كرێكار لە گەڕەكی خادری موسڵ كارییان لە درووستكردنی باڵەخانەیەك دەكرد و لەکاتى کارکردنیاندا سەقفی باڵەخانەكە ڕووخا بەسەر كرێكارەكاندا و لە ئەنجامدا كرێكارێك گیانی لەدەستدا و ١٠ كرێكاری دیكەش برینداربوون.

میدیا عێراقییەكان لە بارەی داڕمانی باڵەخانەیەك لە شاری موسڵ و بوونە قوربانی چەند كرێكارێك بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

لە هەواڵى میدیا عێراقیەکاندا هاتووە، ئەمڕۆ ژمارەیەك كرێكار لە گەڕەكی خادری موسڵ كارییان لە درووستكردنی باڵەخانەیەك دەكرد و لەکاتى کارکردنیاندا سەقفی باڵەخانەكە ڕووخا بەسەر كرێكارەكاندا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەنجامى ڕووداوەکەدا كرێكارێك گیانی لەدەستدا و ١٠ كرێكاری دیكەش برینداربوون.

شارەزایان پێیان وایە، زۆربەی كات بەهۆی ڕەچاو نەكردنی پاراستنی گیانی كرێكارن لەلایەن خاوەن كار و كۆمپانیاكانەوە، ژمارەى ئەم جۆرە ڕووداونە ڕوو لە هەڵکشانە بۆیە داواكارن لە حكومەت پێش پێدانی مۆڵەت بۆ درووستكردنی هەر باڵەخانەیەك خاوەنكار پابەندی هەموو ڕێنمایەكان بكات.

هـ.ئ

Comments are closed.