عەتوان عەتوانی: بڕی بودجەی ئەمساڵ ٢٢٨ ترلیۆن دینارە

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، قەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ـی  وڵاتەکەمان ٢٢٨ ترلیۆن دینارە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خشتەی بودجەی ئەمساڵ دەگاتە پەرلەمان و تاوتوێی ماددە و بڕگەكانی خشتەكە دەكرێت، دەشڵێت، بودجەی ئەمساڵ بەراود بە ساڵی ڕابردوو نزیكەى ٢٩ ترلیۆن دینار زیادی كردووە.

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی بڕى بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، قەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ـی بڕی ٢٢٨ ترلیۆن دینارە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خشتەی بودجەی ئەمساڵ دەگاتە پەرلەمان و تاوتوێی ماددە و بڕگەكانی خشتەكە دەكەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بێت، بودجەی ئەمساڵ بەراود بە ساڵی ڕابردوو نزیكەى ٢٩ ترلیۆن دینار زیادی كردووە، چونكە بودجەی ساڵی ڕابردوو ١٩٩ تریلۆن دینار بووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە كۆتا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق سەبارەت بە بودجەی ئەمساڵ، تاوتوێی خەرجیی و خزمەتگوزارییەكان و پڕۆژە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان و پڕۆژە ستراتیژییەكان کرا.

هـ.ئ

Comments are closed.