ڕووسیا: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ٥٩٥ سەربازی ئۆکراینی کوژراون

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا هێزەکانمان ژمارەیەک هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە پیشەسازی و هەواڵگرییەکانی ئۆکراین لە شارەکانی کۆبیانسک، ئەڤدیڤیکا، خێرسۆن و هەرێمی دۆنتیسک، دەشڵێن، وڵاتەکەمان لەو ماوەدا ١٣٦ ناوچەى ئۆکراین-یان بۆردوومان کردووە و بەهۆیانەوە ٥٩٥ سەربازی ئۆکراینی کوژراون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماری ٢٤کاتژمێری ڕابردووی هێرشەکانی وڵاتەکەیانى بۆ سەر ئۆکراین بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا هێزەکانمان ژمارەیەک هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە پیشەسازی و هەواڵگرییەکانی ئۆکراین لە شارەکانی کۆبیانسک، ئەڤدیڤیکا، خێرسۆن و هەرێمی دۆنتیس.

دەشڵێن، وڵاتەکەمان لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٣٦ ناوچەى ئۆکراینى  بۆردوومان کردووە و بەهۆیانەوە ٥٩٥ سەربازی ئۆکراینی کوژراون.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.