وێڕای فشارەکانی ئێران دەیان هەزار کورد نەورۆزیان پیرۆز کرد

ناوەندی هەواڵەکان

سەرەڕای فشار و ڕێگرییەکانی ڕژێمی ئێران ئەمڕۆ بە بەشداری ٦٥ هەزار کورد لە ناوچەی کارزانی شاری ئیلام، جەژنی نەورۆز بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرا.

ئەمڕۆ لە ناوچەی کارزانی شاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەشداری زیاتر لە ٦٥ هەزار کورد، جەژنی نەورۆز بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرا.

بەشداری فراوانی کوردان بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردییەوە، سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا و دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو، ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕژێمی ئێران فشار و ڕێگرییەکی زۆری کرد بۆ ڕێگرتن لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە ناوچە کوردییەکان.

ب.گ

Comments are closed.