وادەی پێشکەش کردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێم درێژکرایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کۆمسۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕیاریدا وادەی پێشکەش کردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمى کوردستان تا ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو درێژبکرێتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى ئەو وادەى کۆمسیۆن دیارییکردبوو ئەمڕۆ وادەى پێشکەش کردنى ناوى کاندیدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم کۆتایی دەهات.

کۆمسۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕیاریدا وادەی پێشکەش کردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمى کوردستان تا ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو درێژبکرێتەوە.

هاوکات، بەپێى ئەو وادەى کۆمسیۆن دیاری کردبوو ئەمڕۆ وادەى پێشکەش کردنى ناوى کاندیدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم کۆتایى دەهات.

لەوبارەشەوە پێشتر بەرپرسانى کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە، کە وادەکە درێژ ناکرێتەوە.

جێگەى ئاماژەیە، ئەمڕۆ جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ كۆتا وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدەكانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم و تا ئێستاش یەنەکە و پەدەکە ناوى کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە.

ئ.م

 

Comments are closed.