سەرۆک کۆمارى عێراق: پێویستە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەى هەرێم خێراتر بکرێت

ناوەندی هەواڵەکان

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لەتیف ڕەشید لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە، دەشڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار داوای لە وەزیری دارایی عێراق کردووە، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێم خێراتر بکرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی کۆبوونەوەی لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو:-

نووسینگەی سەرۆک کۆمارى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی وڵاتەکەمان لە کۆشکی کۆماری لە شارى بەغدا کۆبوونەوە.

دەشڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار داوای لە وەزیری دارایی عێراق کردووە، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێم خێراتر بکرێت.

باس لەوەشکراوە، سەرۆک کۆمار بە تەیف سامی راگەیاندووە، دواکەوتنی خەرج کردنی مووچە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بارودۆخی ژیان و ئابووری و کۆمەڵایەتیی هاوڵاتییانی هەرێمى کوردستان هەبووە.

جێگەى ئاماژەیە، زیاتر لە ١٧ ڕۆژە عێراق بڕى ٦٠٨ ملیار دینارى بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ناردووە، بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان تا ئێستا مووچەی دابەش نەکردووە و ئەوەش نیگەرانى مووچەخۆرانى بەدواى خۆیدا هێناوە و بەهۆیەوە لە سنوورى سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆتى دەوام دەستی پێکردووە.

ڕ.ش

Comments are closed.