“پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی بهێنرێت”

ناوەندی هەواڵەکان

کۆردیناسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن، چەندین ڕووداوی پێشێلکردنی مافی زیندانییانی دەستنیشان کرد و ئاماژەیان بەوەدا، پێویستە بە زووترین کات گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان لە ئیمراڵی کۆتایی پێ بهێنرێت.

کۆردیناسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن، ڕاپۆرتی ڕەوشی زیندانی تیپی Fـی  وان، زیندانی ئاسایشی باڵای وان، زیندانی تیپی Lـی   پانۆس، زیندانی تیپی Tـی خەلات، زیندانی تیپی Tـی بایبوورت، زیندانی تیپی Tـی بەشیکدوزوی ترابزۆن و زیندانی تیپی Lـی کالکاندەرەی ڕیزەوەی، لە هۆڵی کۆنفرانسی تاهیر ئەلچی لە نووسینگەی کۆردنیاسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن ئاشکرا کرد.

مەدەنی گور یەکێک لە پارێزەرانی ئۆهەدە ڕایگەیاند، لەو زیندانانەی کە لە مانگی شوباتدا سەردانیان کردووە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بە داخوازی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردەوە و بەردەوامە.

گور سەرنجی خستە سەر پێشێلکردنی مافە ژیانییەکانی زیندانیان و وتی: ئەو زیندانییانەی لە زیندانی ئیمراڵی ڕاگیراون، وەک زیندانیانی تری زیندانەکانی تورکیا خاوەن مافن، نابێت هیچ ئەشکەنجەیەکی کەسی بەرامبەریان بکرێت، لەبەرامبەر ئەو بابەتەی داوا دەکرێت، سەپاندنی گۆشەگیری بەسەریاندا بە تەواوی لە دژی ڕێسا و چوارچێوەکانی یاساییە.

گور بۆ لابردنی گۆشەگیری داوای لە وەزارەتی داد و دەزگا نەتەوەی و نێونەتەوەییەکان کرد هەنگاوی پێویست بنێن.

گور، ئەو پێشێلکارییانەی کە پێیان ڕاگەیاندراوە بەم شێوەیە خستەڕوو:

لەهەندێک زینداندا کۆنترۆڵی تەندروستی ڕۆژانەی ئەو زیندانیانە ناکرێت کە لە مانگرتن لە خواردندان، لەو زیندانیانەشی کە کۆنترۆڵی تەندروستی ئەنجام دەدرێت لە لایەن پزیشکی پسۆرەوە ناکرێت هەندێک جار لە لایەن کارمەندێکی تەندروستیەوە ئەنجام دەدرێت و هەندێ جاریش لە لایەن پاسەوانەکانەوە دەکرێت.

لە هەندێک زیندانەکاندا بە هیچ شێوەیەک ژەمە خواردنە سەرەکیەکان نادرێت بە زیندانیانی مانگرتن لە خواردن، لە هەندێک لە زیندانەکاندا لە بری پێدانی ژەمی سەرەکی وەک ماست و شەربەتی میوە، خوێ، شەکر و کاربۆنات دەدرێت، بە تایبەت لە زیندانی تیپی Fـی وان ژەمی خواردنەکان نادرێت بە زیندانیان، بۆیە ئەم ئاستەنگکردنەی زیندانەکان، ڕەوشی مانگرتنی لە خواردنی گۆڕیوە بۆ ڕۆژی مردن.

بوونی ڤیتامینەکان بۆ زیندانیانی مانگرتن لە خواردن زۆر گرنگە، بۆیە لە هەندێک لە زیندانەکاندا ڕێگری ئەکرێت لە پێدانی ڤیتامینی B1 و B12 و نادرێت بە زیندانیانی مانگرتن لە خواردن.

پێمان ڕاگەیاندراوە، کە لە هەندێک زینداندا سزایی دیسپیلن لە شێوەی “بێبەشکردن لە چالاکیە هونەری و وەرزشیەکان” بەرامبەر زیندنیان بەکاردهێنرێت و ئەو زیندانیانەی لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان لە زیندانیانی تر دوردەخرێنەوە و دەخرێنە ڕاڕەوێکی ترەوە.

ب. ق

 

Comments are closed.