ناوەندی هەواڵەکان
پاسەوانەکانی زیندانی بەشی ژنانی باقرکۆی، هێرشیان کردە سەر زیندانییانی سیاسیی لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون مل بدەن بۆ سەپاندنەکانی زیندان و پێڵاوەکانیان داکەنن.
زیندانییانی سیاسیی لە زیندانی بەشی ژنانی باقرکۆی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە کاتی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ پارێزەر و خانەوادەکانیان، لەلایەن پاسەوانەکانی زیندانەوە داکەندنی پێڵاویان بەسەریاندا سەپاندووە ئەمەش لە چوارچێوەی فشار و سەپاندنەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لەسەر زیندانییانی سیاسیی.
بەڵام لەلایەن زیندانییەوە ئەو سەپاندنە ڕەت کراوەتەوە، بۆیە لەلایەن پاسەوانانی زیندانەکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ئەشکەنجە دراون.
پارێزەری زیندانییان ئاشکرای کردووە، ماوەی دوو هەفتەیە سەپاندنەکانی زیندان لەسەر زیندانییانی سیاسیی دەستی پێ کردووە، بەڵام زیندانییانی سیاسیی ڕادەست نابن و مل نادەن بۆ سەپاندنەکان، هەروەها بە هەموو جۆرێک ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و فشارەکان دەبنەوە و بە هیچ ڕێگایەک ڕادەست نابن.
ب.گ
Comments are closed.