ناوەندی هەواڵەکان
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بڕیارییدا لە ٣٠ـی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ناوچەکە بەڕێوەبچێت و داوای لە گەل کرد بەشداری تێدا بکەن.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ناوچەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هاتووە، ڕۆژی ٣٠ـی ئایار هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت.
داواشیان لە تەواوی گەل کردووە، بەشداری لە دەنگدانەکەدا بکەن و بۆ ئەوەی شارەوانییەکان بە دیموکراسی هەڵبژێردرێن و بە دادپەروەریی کارەکانی خۆیان ڕابپەڕێنن.
ب. جـ
Comments are closed.