وەزارەتى بەرگری ڕووسیا خستنە خوارەوەى ١٥ مووشەكی ئۆكراینی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە ١٥ مووشەك كە لەلایەن هێزەكانی ئۆكراینەوە ئاڕاستەكرابوون، لە ناوچەی بێلگۆرۆد لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان خسووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بارەی شكتپێهێنا و خستنەخوارەوەی چەند مووشەكێكی هێزەكانی ئۆكراین ڕاگەیاندۆاوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: هەوڵێكی نوێی كیێڤیان بۆ دەستپێكردنی هێرش بە مووشەكی RM-70 Vampire چیكی پووچەڵكردووەتەوە، كە هێزەكانی ئۆكراین لە ڕێگەی ١٥ مووشەكەوە هێرشیان كردبووە سەر ناوچەی بێلگۆرۆد لە باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا.

ئاماژە بەوەشكراوە،  لە ڕێگەی سیستەمی بەرگریی ڕووسیاوە ئەو ١٥ مووشەكەی ئۆكراین خراوەتەخوارەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێ كردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هـ.ئ

Comments are closed.