ناوەندى هەواڵەکان
بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەی مانگی شووباتدا، دۆخی تەندرووستیی تێکدەچێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ژنێکی خانەنشین، کە بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی شووبات چووتە بەردەم بانکی گەرمیان، لە کاتی چاوەڕووانیدا دۆخی تەندرووستی تێکچووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە ناوی “ئامینە حەسەن”ـە و دانیشتووی شارەدێی ڕزگاریی سەر بە کەلارە.
ئاریا ئەنوەر بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان لە کەلار ڕایگەیاندووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ژنێک، کە هاتبوو بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەی، دۆخی تەندرووستی تێکچووە و کەسوکاری ئاگادار کراوەتەوە و براوە بۆ نەخۆشخانە.
لای خۆشییەوە ڕزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، ئەوەی ڕاگەیاندووە، ئەو ژنە لە کاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەمان، گیانی لەدەستداوە.
ش. ئـ
Comments are closed.