ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئۆجالاندا، ٢٦ ژنی گەنج بەشداربوونیان لە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ، لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە، ٢٦ ژنی گەنج، بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدان “بێشەنگ و سارا”، لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالاندا، بەشداربوونی خۆیان لە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادییدا ڕاگەیاند.
ژنان بە زاراوەی سۆرانیی کوردی و تورکی ڕاگەیاندراوێكیان لە بارەی بەشداربوونیان لە ڕیزەکانی گەریلا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، وەک ٢٦ ژنی گەنجی کوردستان، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، لەم ڕۆژەدا ڕوو دەدەینە ڕووناکی، ڕوومان کردە ڕێبەرایەتی و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبین، هەر ژنێک کە دەیەوێت بە شێوەیەکی ئازاد، مرۆڤایەتیی و ژنێتی خۆی بژێت، دەبێت ڕوو بکەنە چیا ئازادەکان، داوا لە هەموو گەنجان دەکەین بەشداری هێڵی ڕێبەرایەتیی ببن.
ژنانی گەنج، بانگەوازی گەشترکردنی بەرخۆدانی ڕێگەی بیشەنگ و سارایان کرد و ڕایانگەیاند، دەبێت هەموو کەسێک باش بزانێت، بە تێکۆشانمان دەتوانین ژیانێکی ئازاد، دیموکرات و بەڕەنگی ژن بەدەستبخەین، لەسەر ئەو بنەمایە، بانگەوازی لە تەواوی گەنجان و ژنانی گەنج دەکەین، خۆیان بگەیەنن بەڕاستی و بەشداری ناو ڕێزەکانی پەکەکە و پاژک ببن.
ب. جـ
Comments are closed.