لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

ناوەندی هەواڵەكان

كەشناسی هەرێم، كەشی ٤٨ كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و دەڵیت: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێ پلەكانی گەرما  بە نزیكەی یەك  تــــا سێ پلە بەرزتر دەبێت.

كەشناسی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەشوهەوای ٤٨ كاتژمێری داهاتوو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای شارەكانی هەرێم ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ كەش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە نیمچە هەور دەبێت،  پلەكانی گەرما بە نزیكەی یەك تــــا دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشكراوە، سبەینێ كەش ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما  بە نزیكەی یەك  تــــا سێ پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

هەولێر : ٢٥

سلێمانی  : ٢٣

دهۆك :  ٢٤

 زاخۆ  : ٢٥

هەڵەبجە : ٢٤

كەركوك : ٢٩

سۆران : ٢٤

حاجی ئۆمەران : ١٤

گەرمیان : ٣٠

 

هـ.ئ

Comments are closed.