کەشناسى هەرێم: لە ناوچەیەکى هەرێم باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتى، دەشڵێن، سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و  بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن هەیە، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتى و خێرایى با لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وبەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن هەیە، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣١ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٥ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.