ڕۆژەڤ

پارتی سەوزی کوردستان و ڕێکخراوی ژینگە پارێزی بازیان کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات، لەسەر پرسەکانی ژینگە، چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکان لە  پارکی هەواری شار، سەرووی شانۆی ڕۆمانی ئەنجام دەدرێن.

کاتژمێر ١٠:٣٠ مەراسیمی ڕاگەیاندنى هەڵمەتى چالاکی ژینگەیی چوار هەفتەیی  ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بەبۆنەى رۆژی ژینگەى کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت.

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتCDO پێشانگەی سیمپۆزیۆمی ژینگە بە بەشداری ١٦ هونەرمەندی کوردستان کاتژمێر 4 ی پاشنیوەڕۆ لە باخی گشتی شاری سلێمانی ئەنجام دەدات.

خانەی شۆڕش بۆ ڕۆشنبیری مناڵان لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان چالاکیەک بۆ باخچەی مناڵانی ئەستێرە لە گەڕەکی قادرکەرەمیەکان سازدەکات. کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی ناونیشان ناو بازاری قادرکەرەمییەکان.

ڕێكخروای نوێ‌ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەكانی ژنان، لەچوارچێوەی چالاكیە بەردەوامەكانی لەڕۆژی ژینگەی كوردستان سمینارێك بەناونیشانی ڕوانینێكی نوێ‌ بۆ ژینگەی كوردستان لەلایەن دكتۆر كارزان عەبدوڵا پسپۆڕی بواری ژینگە و پیسبوون لە هۆڵی ڕێكخراوی نوێ‌ ئەنجامدەدات كاتژمێر ٩:٣٠.

لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ خاتوو بەهار حاجی کەریم چالاکی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی هەڵەبجە و دۆستی ژینگە، نیوەڕۆخوانێک بۆ زیاتر لە  ١٥٠ ژینگەپارێز ساز دەکات و کۆمەڵێک بڕگە و بەرنامە پێشکەش دەکرێت و رێزلێنانی ژینگە دەدرێت بە چەند کەسێکی دڵسۆزی ژینگە کە خزمەتتیان بە ژینگەی ناوچەکە کردوەو ١٥٠ نەمامیش بەسەر ژینگەپارێزاندا دابەشدەکرێت.

سەردانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ئەمریکا و ئامانج و تەوەرەکانى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە.

ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوە لەئێران دەکات.

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدان و چالاکییەکانى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

Comments are closed.