“ئێرە تەلئەبیب نیە کوردستانە”

بەکر حەمە سدیق

هێزی ئاسمانى تورکیا گەنجێکی کوردی لەنێو هەوارە ماڵەکەی خۆیدا لەسەر شاخێکی گەڵالە شەهید کرد، ئەی ئەو کەسەی ئەو بڕیارە دڵ ڕەقانەت دەر کرد، دەبوو ئەو موشەکەت بە تەلئەبیبەوە بنایە نەک ماڵی کوڕە هەژارێکی بێ زیانی کورد.

تۆ، کە لەدوای پارتی کرێکارانیش بگەڕێیت ئەو مافەت نییە لە خاکی کوردستاندا ئەوانیش بکوژیت، چونکە ئێرە کوردستانە خاکی تۆ نییە، باشتر وایە ڕوی موشەکەکانت لە ئیسرائیل بێت نەک کوردستان، هەر بەهانەیەکت هەبێ ناڕاستە، ئەمە جگە لە جەریمەی کوشتنی بێتاوانێک، هیچ ناوێکی تری نییە.

سەریشم سووڕ دەمێنێ لەو چاوساغە کوردەی ئەو نیشانەیە بە سوپایەکی داگیرکەر دەدات و بەبێ کێشە دەخەوێت، بەتایبەتی، کە دەزانێ هاوگوندێکی دڵ ساف و خەم خۆری گوندەکەی خۆی پێوە بووە، ئەمە ئەو تەلیسمەیە، کە لە ناخی مرۆڤی ناپاکدایە و ناکرێتەوە.

ئ.م

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونى تایبەتى نووسەر خۆیەتى.

Comments are closed.