بەهاى لیرەى تورکى بەرامبەر دۆلار داڕووخانى مێژوویی تۆمارکرد

ناوەندى هەواڵەکان

دابەزینى بەهاى لیرەى تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی بەردەوامە و ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر سێ هەزار و ٢٥٢ لیرە مامەڵەی پێوە کرا، ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بە مەبەستى ڕێگرى لە دابەزینى بەهاى لیرە بانکى ناوەندى تورکیا ڕێژەى سودى بە بڕى لە ٥٠% زیادکرد.

ئەمڕۆ، دابەزینى بەهاى لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا لە بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى ئاستێکى پێوانەیی تۆمار کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا هەر ١٠٠ دۆلارێکى ئەمریکى بەرامبەرە بە سێ هەزار و ٢٥٢ لیرەى تورکى.

لە مێژووی دراوی تورکییدا، ئەمە جاری یەکەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت لە ماوەکانى ڕابردووشدا بانكی ناوەندی توركیا چەندین ڕێكارییان بە مەبەستى ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەست دەدات.

ئەم دابەزینە لە دوای ئەوە دێت، کە رۆژى ٢٨ى مانگى ئایارى ساڵى ڕابردوو ئەردۆغان بۆ جارێکى دیکە بە سەرۆکى تورکیا هەڵبژێردرایەوە، وەک شارەزایانى بواری ئابووریش پێشبینیان کردبوو، نرخى لیرەى تورکى بە شێوەیەکى بەرچاو دابەزىنی بەخۆیەوە بینی و لە داهاتووشدا بەهۆى خراپى سیاسەتەکانى ئەردۆغانەوە بەهاى لیرە بەرامبەر دۆلار بەهاکەی زیاتر لەدەست دەدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بە مەبەستى ڕێگرى لە دابەزینى بەهاى لیرە بانکى ناوەندى تورکیا لەڕێگەى پیلانێکى ئەردۆغانەوە ڕێژەى سودى بە بڕى لە ٥٠% زیادکرد.

جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژى ٢ى مانگى ڕابردوو حافیزە گەیە ئەرکان، پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا بەهۆى دابەزینە بەردەوامەکانى لیرەى تورکى بەرامبەر دۆلار دەستى لەکارکێشایەوە.

ئـ.م

Comments are closed.