گرووپی مەقاوەمەی ئیسلامیی هێرشیان کردە سەر بەندەری حەیفا

ناوەندی هەواڵەکان

گرووپی مەقامەوەی ئیسلامیی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر بەندەری حەیفا لە فەڵەستین، کە لە ئێستادا لە ژێر دەستی ئیسرائیلدایە.

گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی مەقاوەمەی ئیسلامیی، ڕایگەیاند، “شاری ئایلاتی باشووری ئیسرائیلیان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بە ئامانج گرتووە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە.”

لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەزە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق و لوبنان و یەمەن، چەندین هێرشیان وەک پشتیوانی بۆ فەڵەستین و دژایەتیکردنی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

لە لوبنانەوە گرووپە چەکدارەکان لە ڕۆژانی سەرەتای جەنگەوە هێرشەکانیان بەردەوامە و لە ئێستاشدا ڕۆژ نا ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر بارەگا سەربازییەکانی سنووری باشووری ئیسرائیل.

هەروەها لە یەمەنەوە حوسییەکان زیاتر لە ١٠٠ هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەی بە دەریای سووردا تێپەڕدەبن، ئەوەش تا ڕادەیەک بەربەستی بۆ ڕێگای بازرگانیی دەریایی درووستکردووە.

ب.گ

Comments are closed.