یەکەم فێستیڤاڵی ئەدەبیی و شیعریی ژنان لە ھەڵەبجە بەڕێوەچوو

هەرێم قادر

فێستیڤاڵی ئەدەبی شیعری ژنان لە ھەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا هەشت ژن بەشیعر و دەقە ئەدەبیەکانیان بەشدارییان تێداکرد، ئەو شیعرانەشی خوێنرانەوە گوزارشتبوون لە بەھرە و تواناکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا، ژنە شاعیرێکی بەشداربووش دەڵێت: ئەم فێستیڤاڵە سەکۆیەکە بۆ ئەوەی دەنگی ژنان بە زیندویی بمێنێتەوە و گرنگە بەردەوامی پێ بدرێت.

ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی و ھونەری ھەڵەبجە، بە ناونیشانی “ژنەکان ئەستێرەن لە ساماڵدا جوانتر ئەبریسکێنەوە” یەکەمین فێستیڤاڵی  ئەدەبی و شیعری ژنانی لە ھۆڵی دکتۆر مستەفا زەڵمی بەڕێوەچوو، کە ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرخێڵ غەفار
سەرخێڵ غەفار

سەرخێڵ غەفار بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی و  ھونەریی ھەڵەبجە لەبارەی چالاکییەکەوە بە ڕۆژنیوزی وت: لە فێستیڤاڵەکەدا وەک شاعیر و لێکۆڵەر هەشت ژن بەشدارییان کردوە، تێیدا دەقە شیعرییەکانیان دەخوێننەوە.

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری وتیشی: ھەڵەبجە ھەرچەندە چەندین جار وێرانکراوە، لەگەڵ ئەوەدا توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ژنان نزیک لە سفرە، بەشێک لە یەکە ئیدارییەکانیش لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەوەش بۆ پەروەردەی جوانی خێزانەکانیان دەگەڕێتەوە.

ژنان سەکۆیەکیان ھەیە لێوەی دەربکەون

غەمگین کۆساری
غەمگین کۆساری

غەمگین کۆساری شاعیر و بەشدار لە فێستیڤاڵەکە بە ڕۆژنیوزی وت: گرنگی ئەمجۆرە چالاکی و فێستیڤاڵانە ئەوەیە، ژنان سەکۆیەکیان ھەیە لێوەی دەربکەون و تواناکانی خۆیانی تێدا پیشان بدەن.

وتیشی: ئەم دیدارانە گرنگە بەوەی دەنگەگەکان بە زیندووی بمێننەوە پاشەکشێ نەکەن، چونکە ھەرشتێک بەردەوامی نەبێت وندەبن و دیار نامێنن، ھەروەھا ھاندەرێکی گرنگیشە بۆ ژنان بۆ ئەوەی بەردەوامبن.

ش. ئـ

Comments are closed.