تەندروستی سلێمانی: لە ڕۆژانی جەژندا سەرجەم نەخۆشخانەکان کراوە دەبن

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشووەکانی جەژندا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئێشکگریی ٢٤ کاتژمیر کراوە دەبن.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، لە بارەی کرانەوەی نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە ڕۆژانی پشووی جەژندا، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەدا تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندوو، بە مەبەستی ئامادەکاریی و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی لە ڕۆژانی پشووی جەژندا، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە  و تیمەکانی (چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە شێوەی ئێشکگر.

ئاماژەیان بەوەشداوە، داوا لە هاوڵاتییانی بەڕێزیش دەکەین لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە ١٢٢ بکەن.

ب. جـ

Comments are closed.