ناوەندی هەواڵەکان
کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند، بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان، گۆشەگیریی دەشکێنێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکات، هەروەها بانگەوازیی بۆ بەشداربوون لە ١٨ـیەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان کرد.
سبەینێ، ژنانی کورد لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا، لە ١٨ـیەمین فیستیڤاڵی زیلان کۆدەبنەوە، فیستیڤاڵەکە لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا یەژەکە-ئە بە درووشمی “بە ژن ژیان ئازادیی، بەرەو شۆڕشی ژنان” لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بانگەوازیی بۆ بەشداربوون لە ١٨ـیەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان و بۆ سەفەربەری کرد.
کەجەدەکە-ئە ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی یەکەمی دەوڵەتی تورک بریتییە لە ژنانی کورد، هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە سیاسەتی شەڕی تایبەت و قڕکردن و ئاسیمیلاسیۆن و داگیرکاریی دژی ژنان جێبەجێ دەکەن، بەڵام بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان ڕووبەڕووی شکستی کردووەتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەشدەدەن، دەوڵەتی قڕکەری تورک بەهۆی ئەم شکستەوە، گەلی کورد و ژن و هەموو شەڕڤانانی تەڤگەری ئازادیی دەکاتە ئامانج، ئەڤین گۆیی، لەیلا ئامەد، بێریڤان زیلان و ڕاپەڕین ئامەد، کە بەرامبەر ئەم هێرشانە بوونەتە سیمبولی ڕۆحی بەرخۆدانی چیا ئازادەکان، بناغەی بەردەوامی و پێداگریی ئەم تێکۆشانە دەئافرێنن.
کەجەدەکە-ئە بانگەوازیی دەکات بۆ بەشداربوون لە ١٨ـیەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان و دەڵێت: بە پڕکردنی گۆڕەپانەکان، بەرخۆدانی ئەڤین گۆیی و لەیلا ئامەد و بێریڤان زیلان و ڕاپەڕین ئامەد مەزن بکەن.
ب. جـ
Comments are closed.