لە گەرمیان ژنێک بە پەت خنکا و گیانی لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی عەوڵاقوت-ەوە، تەرمی ژنێک گەیەندرایە پزیشکی دادی کەلار، کە بەهۆی خنکانەوە بە پەت گیانی لەدەستدابوو.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە، لە گوندی عەوڵاقوتی سەر بە شارەدێی سەرقەڵاوە لە گەرمیان، تەرمی ژنێک هێنرایە پزیشکی دادوەری شارۆچکەی کەلار، کە بەهۆی خنکانەوە بەپەت گیانی لەدەستدابوو.

پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کرد، ژنەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٠ بووە بە ناوی (گ،د،ب)، بە وتەی کەسوکاری ناوبراو نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی پۆلیس، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکار و چۆنێتی ڕووداوەکە کراوەتەوە.

ب.گ

Comments are closed.