ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی شارۆچکەی سێمێل کەوتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە ڕووبەرێکی بەرفراوانى زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی سیجێی سنوورى شارۆچکەی سێمێڵى سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە و تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی نە گەیشتوونەتە گوندەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە.

بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە ڕووبەرێکی بەرفراوانى زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی سیجێی سنوورى شارۆچکەی سێمێڵى سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە.

هەروەها، تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی نە گەیشتوونەتە گوندەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە.

هاوکات، شوێنی کەوتنەوەى ئاگرەکە نزیکە لە عەلوەی دهۆک و زەوییەکان بە سەرچاوەی خۆراکی مەڕو ماڵاتی ناوچەکە دادەنرێت.

جێگای ئاماژەیە، گوندی سیجێ زۆرینەی دانیشتووانەکەی مەسیحین و بژێوی ژیانیان لەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکان و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتە.

ڕ،ش

Comments are closed.