سەبارەت بە گرنگی خۆپاراستنی جەوهەریی لە شنگال سمینارێک بەڕێوەچوو

شنگال

بە پێشەنگایەتی تاژێ و یەژەشە، سیمینارێکی هاوبەش لە شنگال سەبارەت بە گرنگی خۆپاراستنی جەوهەریی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی و بەتایبەت بۆ ژنان بەڕێوەچوو، لە سیمینارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی ڕێکخستنی کۆمەڵگا و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بە خوێنی شەهیدان بەدەسهێنراوە کرایەوە.

لە ١٠ـیەمین ساڵیادی جینۆسایدی شنگالدا، یەکێک لە گرنگترین ئەجێنداکانی شنگال و بە تایبەت ژنانی ئێزدی خۆپاراستنە، لە ٨ـی ئاداردا تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی-تاژێ، هەڵمەتی “لە بەرامبەر کۆمەڵکووژکردنی ژنان ببە بە دەنگی خۆپاراستن” دەستی پێ کرد و لەو چوارچێوەییەشدا تا ئێستا چەندین چالاکیی جیاواز ئەنجام دراون، ئەمڕۆش لە کۆمەڵگای دیگور لە شنگال بە پێشەنگایەتی یەژەشە و تاژێ سیمینارێک بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەلایەن ئاخین ئینتیقام یەکێک لە فەرماندەکانی یەژەشەوە پێشکەش کرا و تیایدا ڕایگەیاند، هەموو شەهیدانی جینۆساید بەبیر دەهێنینەوە، لەپێناو ڕزگارکردنی شنگالدا سەدان شەهیدمان بەخشی، دوای ئازادکردنی شنگال هەنگاوێکی گەورە نرا کە بریتی بوو لە بەڕێکخستنکردنی شنگال، پێکهاتەی شنگالیش لەپێناو پاراستنی خۆی و بەهێز مانەوەی لە هەموو ڕوویەکەوە خۆی بە ڕێکخستن کرد.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاخین وتیشی: یەکێک لەو شتە بەنرخانەی کە لە شنگال دامەزرا، ڕێکخستنی ئەنجوومەنەکانی ژنان بوو، ژنان بۆ ئەوەی ببن بە خاوەنی ئیرادە ئەنجوومەنەکانی خۆیان دامەزراند، ژنان بەرپرسیارێتییان گرتە ئەستۆ و ڕۆڵێکی گەورەیان بینی بۆ ئەوەی خاوەندارێتی لە کولتوور و ئایین و باوەڕی ئێزدییەت بکەن، ئەمڕۆش تاژێ هەنگاوی گەورە بەم ئاڕاستەیەدا دەنێت.

هەروەها ئەو فەرماندەیەیی یەژەشە ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە لقەکانی بەرگری لە خۆکردن لایەنی سەربازییە، هەر بەو هۆیەشەوە داوا لە هەموو گەنجان دەکەین بچنە ڕیزەکانی یەژەشە و یەبەشە و چەکی دەیان هەڤاڵ شەهید لەسەر زەوی بەجێ نەهێڵن، بۆ ئەوەی خاوەندارێتی لە خۆمان بکەین، دەبێت خاوەندارێتی لە ڕەنجی شەهیدان بکەین،  غیرەت، زانابوون و هێزێکی گەورەی پێویستە و بەم شێوەیەش دەتوانین خاوەندارێتی لەم هەڵمەتەکە بکەین.

هەر لە سمینارەکەدا ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ شەمێ ڕەمۆ وتی: لەم چالاکییەدا و لە کەمپەینەکەدا فکری ڕێبەر ئۆجالان دەناسێنرێت و ئامانجمانە بەم شێوەیە گەل فێری خۆپاراستن ببن.

هەروەها کنێ خدر ئەندامی تاژێ سەبارەت بە گرنگی خۆپاراستن وتی: لە هەرکەس زیاتر ژنان پێویستیان بەخۆپاراستنە، چونکە زۆرترین فشار و ستەم لە ژنان دەکرێت، ژن ژیانە، بەڵام ستەم، توندوتیژی، کوشتن، دەستدرێژی، فرەژنی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت و بەسەریاندا دەسەپێنرێت، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی خاوەنی بڕیارین؛ تۆڵە لە ئەو کەسانەی کە دەستیان لە جینۆساید و لە خوێنی ژن و کچانی ئێزدیدا هەبووە دەکەینەوە.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی سینون، سەیدۆ عەلی، کە بەشداری سیمینارەکەی کرد و هڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگا خۆی پەروەردە بکات بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە هەموو هێرش و فەرمانێک بپارێزێت و وتی: زۆرێک لە سەرکردەکانمان، دایکان . لەوێشەوە دەگەینە هەموو شوێنێک. فەرمانی سپی لە دوای فەرمانی ٢٠١٤ لە دژی ئێمە بەردەوامە. هەروەها دەبێت خۆمان لە هەموو جۆرە فەرمانێک بپارێزین”.

ب. ق

Comments are closed.