تویتەری چەندین کەسی ناودار هاککرا

دوێنێ هەژماری تویتەری چەند کەسایەتییەکی دیار لە جیهان، وەک سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاککران. بەپیی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا، هەژماری تویتەری باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و جۆ بایدنی جێگری، بیل گیتس خاوەنی…

حەوت کەشتی بچووکی بارهەڵگر لە کەناراوەکانی ئێران سووتان

دوێنێ لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی کەشتی، بە لانیکەمەوە حەوت کەشتی بچووکی بارهەڵگر لە کەناراوەکانی بوشەهر لە باشوری ئێران سووتان. ڕاگەیاندنەکانی ئێران باس لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەکەن و ڕایانگەیاندووە، کە نیشانەیەک لە کاری…

ئاسایشی ناوخۆ: تەقنیەوەکەی حەسەکە هۆکاری دەرەکیی نەبووە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر تەقینەوەکەی دوێنێی حەسەکە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تەقنیەوەکە هۆکاری دەرەکیی نەبووە.  لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کۆگایەکی چەک و…

شاری داگیرکراوی باب بۆردوومان کرا

فڕۆکە نەناسراوەکان شەوی ڕابردوو شاری باب-یان بۆردوومانکرد، کە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دایە. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، فڕۆکە نەناسراوەکان، گەڕەکی بو خەزاڵ لە نزیک مزگەوتی ئیمام، گەڕەکی نەجاڕ لە نزیک نەخۆشخانەی سەلام و ناوەند و…

پێشمەرگە دێرینەکان پشتیوانی لە پەیامەکەی دوران کاڵکان دەکەن

پێشمەرگە دێرینەکانی باشوری کوردستان پشتیوانی لە پەیامەکەی دوران کاڵکان دەکەن، کە داوای کردبوو پێشمەرگە هاوشانی گەریلا دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تێبکۆشن، پێشمەرگەیەکی دێرین دەڵێت: پەیامێکی پیرۆز و شۆڕشگێڕانەیە و بانگی یەکگرتنە دژی داگیرکاریی،…

ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

-خولی تۆپی پێی شەهید هەڵمەت لە بناری قەندیل کۆتایی دێت و خەڵات بە سەر تیپە بڕاوەکان دابەش دەکرێت، کاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارە. -هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەردەوامیی هەیە و ئەمڕۆش لە هەریەکە لە هەڵەبجە،…

لە حەسەکە تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا

لە شاری حەسەکەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. کاتژمێر ٧:٥٨ خولەکی ئەمشەو بەکاتی باکوری سوریا، لە گەڕەکی مەهلەجی شاری حەسەکەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. تا ئێستا لە بارەی وردەکاری و هۆکار و زیانەکانی…

چوار هاوڵاتی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکران

لە بەردەوامی لێشاوی دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوەندە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی ئێران چوار هاوڵاتی دیکەیان دەستگیرکرد. بەپێی هەواڵی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە ڕۆژانی ڕابردوو، عوسمان ڕەحیمی خەڵکی کامیاران، عەلی زراوی خەڵکی…

حکومەتی عێراق چەکی لە دەست حزب و هۆزەکان قەدەغە کرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیدا لەسەر قەدەغەکردنی چەک لەدەستی هۆز و حزبەکان و لایەنەکانی دیکە جگە لە دەوڵەت. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا لە بەسرە، دەنگ لەسەر بڕیاری قەدەغەی هەڵگرتنی چەک لەدەست هۆز و حزبەکان درا، مستەفا کازمی…

یۆنان داوای سزای قورس بۆسەر تورکیا لە ئەوروپا دەکات

وەزیری دەرەوەی یۆنان داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، کە سزای قورس بخاتەسەر دەوڵەتی تورک و سنوورێک بۆ تاوانەکانی دابنێت. ئەمڕۆ ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس، ڕایگەیاند: نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یونان داوای لە هاوبەشەکانی لە یەکێتی ئەوروپا کردووە کە ئەگەر…