جۆری گەڕان

ڤیدیۆ

زمان و کەلتوور و هونەری کوردی لە فێستیڤاڵێکدا

کچانی خوێندنگەی ڕەنگین لە فیستیڤاڵێکدا، بە سیمینار، شانۆ، گۆرانی، هەڵپەڕکێ و نمایشی جلوبەرگ، وەک هەوڵێک بۆ زیندوکردنەوەی مێژوو و زمان و کەلتوور و هونەری کوردیی چەندین چالاکی خۆراوجۆریان نمایش کرد. https://www.youtube.com/watch?v=ApbQIsWZBGE…

یانەی ئامەد سپۆرت گەڕانەوە شاری ئامەد و لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازیان لێکرا

ناوەندی هەواڵەکان دوای ئەوەی دوێنێ لە شاری بورسای تورکیا ڕووبەڕووی هێرشی فاشیستان بوونەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی ئامەد سپۆرت لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان لەلایەن پەرلەمانتارانی هەدەپە و هاوڵاتیانەوە بە وتنەوەی چەندین دروشمی دژ بە فاشیستان…

شاندی کەنەکە و بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوونەوە

سلێمانی شاندێکى کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لە شاری سلێمانى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕانیکردو لەگەڵ ڕێکخەرى گشتى گۆڕان کۆبوونەوە، سەرۆکى کەنەکەش ئامانجی سەردانەکەیان ئاشکرا دەکات. https://youtu.be/khZSGzwdwSo لەبارەى سەردانەکەی ئەمڕۆیان بۆ…

کامیران بەرواری: چارەنووسی هەرێم بەستراوە بە کەجەکە و کوردستانی گەورەوە

بۆتان گەرمیانی دکتۆر کامیران بەرواری دەڵێت:"دەستپێشخەری کەجەکە بۆ ئاشتی، دەبێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ ژیان و سیاسەت و ستراتیژییەتێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەشڵێت: چارەنووسی قەوارەی هەرێم و پارتە سیاسییەکانی باشوور، بە پەکەکە و کەجەکەوە گرێدراوە،…

بە بەشداری ژنانی کورد لە ئەوروپا ڕێپێوان بە بۆنەی ٨ی مارس بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، لە هەردوو شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و دۆسۆڵدۆرفی ئەڵمانیا، بە بەشداری بەرفراوانی ژنانی کورد، ڕێپێوان ئەنجامدرا و دروشمی سەرەکی ڕێپێوانەکانیش، "ژن، ژیان، ئازادیی"…

فاشیستەکانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر ئامەد سپۆرت

ناوەندی هەواڵەکان تورکە فاشیستەکانی هاندەری بورسا سپۆرت لەناو یاریگادا، بە وتنەوەی دروشمی فاشیستانە، هێرشیان کردە سەر یاریزانانی ئامەد سپۆرت و دەنگی تەقە لەناو یاریگاکەدا بیستراوە، بەگوێرەی زانیارییەکان گۆڵپارێزی ئامەد سپۆرت برینداربووە.…

ئەحمەد قەرەمووس: لەگەڵ پەدەکە چاوپێکەوتن ئەنجام نادەین

بۆتان گەرمیانی ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئاشکرای دەکات: چەندین جار لە دۆخی زۆر ئاڵۆز و دژواردا داوای چاوپێکەوتنمان لە پەدەکە کردووە، بەڵام هیچ کات وەڵامیان نەبووە، بۆیە لەگەڵیان کۆ نابینەوە، دەشڵێت: پەیامەکەی ڕێزدار…

هاوڵاتیانى سلێمانى: ئامانجەکانى ڕاپەڕین بەدى نەهاتوون

سلێمانى هاوڵاتیانى سلێمانى لە ٣٢ یەمین ساڵیادى ڕاپەڕیندا دەڵێن: ئەو ئامانجانەى گەلى کورد لە بەهارى ساڵى ١٩٩١ ڕاپەڕینیان بۆ کرد،  لەپاش ٣٢ ساڵ لە حکومڕانى کوردى بەدى نەهاتوون، دەشڵێن، ڕاپەڕین بۆ ئەوە کرا خەڵک خۆشگوزەران بێت، لە ڕووی ئابووری و…

پزیشکێک: لەلایەن چەند بەرپرسێکی پەدەکەوە دەست بەسەر موڵک و ماڵمدا گیراوە

ڕۆژنیوز- هەولێر نەوزاد ساڵح پزیشکێکى شاری دهۆک ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە فەرماندەیەکی سەربازی پارتی لەگەڵ کوڕەکەی و چەند کەسێکی دیکە بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر ماڵەکەم لە شارى دهۆک و دەستیان بەسەر سامانەکەمدا گرت، دەشڵێت، لە ئێستادا…