ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاریدا لەڕێی تورکیاوە کۆمەک ڕەوانەی سوریا بکرێت

دوای پێنج هەوڵ، دواجار ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاریدا بە ناردنی کۆمەک و هاوکاری بۆ سوریا لە ڕێی دەروازەیەکی تورکیاوە.

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بە ناردنی کۆمەکی مرۆیی بۆ سوریا لەڕێی دەروازەیەکی تورکیاوە.

پێشتر هەریەک لە ڕوسیا و چین بەشێک لە دەروازەکانیان داخست و تەنها دەروازەیەکیان هێشتەوە، ڕایانگەیاند کە دەکرێ کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێی باکور و ڕۆژئاوای سوریاوە بێنە ناوخۆی وڵاتەوە.

دیمیتری بولیانسکی نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دەنگدانەکەوە وتی، ڕوسیا دەخوازێت پاڵپشتی هاوکارییە مرۆییەکان بکات بۆ سوریا لەگەڵ ڕیزگرتن لە تەواوی سەروەری وڵات.

ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش دوای پێنج هەوڵی یەک لەدوای یەکی شکستخواردووی ئەنجومەنەکەوە دێت.

لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا جۆناسان ئالین وتی، ڕێگرتن لەو هەوڵانەی ئەنجومەنی ئاسایش، ژیانی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسی لە باکوری رۆژئاوای سوریا خستووەتە مەترسییەوە، ئەڵمانیاو بەلجیکا’ش دەڵێن تەنها دەروازەیەک بەس نییە بۆ ناردنی هاوکارییەکان.

س.ح

Comments are closed.