لە هەفتانین ١٦ سەربازی سوپای تورک سزا دران

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک هەپەگە رایگەیاند، لە هەرێمی هەفتانین لە ئەنجامی چالاکییەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ١٦ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک سزا دراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە بەرخۆدانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کراوە و هاتووە، دژی هێرشەکانی هەفتانین خۆڕاگریە مێژووییەکەی هێزەکانی گەریلا بەردەوامە و لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانیندا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، چەند چالاکیەک بەرێوە چوون.

دەربارەی چالاکییەکان هاتووە:”١٠ی تەمموز (ئەم مانگە) کاتژمێر ١٧:١٠ خولەک و ١١ی تەمموز کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە گردی شەهید جودی لە ناوچەی شەشدارا، لە دژی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکیانەدا دوو سەربازی دوژمن سزا دران”.

هەروەها هاتووە، هەردوێنێ کاتژمێر ١٥:٠٠ گەریلاکان لە دژی یەکەیەکی سەربازی لە گردی شەهید بەرخۆدان لە ناوچەی خانتور چالاکیەکیان ئەنجامدا و تێیدا سەربازێک سزا دراوە.

هەپەگە ئاماژەی بە چالاکییەکی ئەمڕۆ کردووە و ڕایگەیاندووە، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دۆڵی بەرازانی سەر بە ناوچەی خانتور لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە هەوڵیدا لەو ناوچەیە پێشڕەوی بکات، هێزەکانمان لە سێ قۆڵەوە لێیاندان، بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتنە بەردەستمان، ١٣ سەربازی دوژمن سزا دران، لەو ناوچەیە شەڕ و پێکدادان تا ئێستاش بەردەوامە، دواتر لەم بارەیەوە زانیاری بەرفراوانتر بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین”.

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ٢٥ی مانگی ڕابردوو سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سێگۆشەی نێوان ئەلباک-سارای-پایزاوای شاری وان، “دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاری کردبوو، دواجار لە ٣٠ مانگدا بە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات”.

س.ح

Comments are closed.