کەیهان کەلهۆڕ کۆنسێرتەکەی ئیستەنبوڵی هەڵوەشاندەوە

شەممە, 12 أكت 2019 – 11:07  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

دوێنێ کەیهان کەلهۆڕ لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێکی خۆی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕایگەیاند کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەو کۆنسێرتەی بڕیار بوو لە ئیستەنبوڵ بیکات هەڵدەوەشێنێتەوە.

کەیهان کەلهۆڕ کە کەمانمژەنێکی بەناوبانگی کورد و جیهانیە و خەڵکی شاری شاباد لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە زمانی ئینگلیزی بۆ ئامادەبووان قسەیکرد و وتی: ئەم ڕۆژانە بۆ ئێمەی کورد لە سەخترین ڕۆژەکانە، شەڕێک دژی ئێمە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد و گەلەکەمان ئازار دەبینن، بڕیار بوو لە ئیستەنبوڵ کۆنسێرتێک بکەم بەڵام وەک هاوسۆزییەک بۆ برایانی کوردم هەڵموەشاندەوە.

کەیهان کەلهۆڕ لە کۆتایی قسەکانی وتی: دوایین پارچەی کۆنسێرتەکەم لێرە لە (لەندەن) پێشکەش بە منداڵانی کورد دەکەم کە ئێستا لەژێر هێرشدان.

https://youtu.be/AAwC5az3clY=

ک.س

Leave A Reply